سەردەشت؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی ڕەحیم حەسەن‌پوور لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و ڕاگواستنی بۆ شوێنێکی نادیار

11:18 - 21 گەلاوێژ 2726

بەیانیی ڕۆژی دووشەممە ۱۹ی گەلاوێژی ۱۴۰۵، هاووڵاتییەکی کوردی تەمەن ۳۰ ساڵ بە ناوی «ڕەحیم حەسەن‌پوور» کوڕی ڕەحمان، خەڵکی شاری نەڵاسی سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، کاتژمێر ۸ی بەیانی، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کاری ئەم هاووڵاتییە لە کێڵگەیەکی کشتوکاڵیدا لە نزیک گوندی «بناوێ» سەر بە شاری سەردەشت و دەسبەسەریان کردووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ڕيحیم حەسەن‌پوور لەبەر دەستدا نییە.