هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان ڕاگوێزرا

13:52 - 11 خەرمانان 2719

ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری پاوە و دانیشتووی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە، ٢ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سۆران عەزیزی" خەڵکی پاوە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش ڕۆژێک دەسبەسەری لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەدا بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان ڕاگوێزرا.

ئەم هاووڵاتییە کوردە خەڵکی گوندی "زەردوویی" سەر بە شاری پاوە و دانیشتووی شاری سنەیە کە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" دەسبەسەر کراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد لەمەڕ چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەستدا نییە.