لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا، کۆڵبەرێک بریندار بوو

17:55 - 16 خەرمانان 2719

ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، لە ملەی "ژاڵانە"دا، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ١٥ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ڕەحمەت نادریان"، خەڵکی گوندی "دەرناخێـ"ـی شاری مەریوان، لە ملەی "ژاڵانە"دا، بەهۆی پێکدانی ماشینی پێژۆ لەو کۆڵبەرە کوردە، بریندار بوو.

بەرزاییەکانی "تەتە و ژاڵانە"، شایەتی هاتوچۆی کۆڵبەرانە و زۆرجار بەهۆی نەبوونی ڕۆناکایی، کۆڵبەران تووشی ڕووداوی هاتوچۆ دەبن و بریندار و تەنانەت گیانیان لەدەست دەدەن.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، هەنووکە لە ناوەندی دەرمانیدا، لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە و باری تەندروستیی ناوبراو باش ڕاگەیەندراوە.