لە شاری کرماشان دەستدرێژی کرایە سەر کچێکی تەمەن ٤ ساڵە

11:57 - 14 خەرمانان 2719

ئاژانسی کوردپا: کچێکی تەمەن ٤ ساڵی خەڵکی شاری کرماشان، لە لایەن بەڕێوەبەری شیرکەتێکی تایبەت، دەستدرێژیی کرایە سەر.

بەڕێوەبەری شیرکەتێکی خسووسی لە شاری کرماشان، دەستدرێژیی کردە سەر کچێکی تەمەن ٤ ساڵ و دواتر دەسبەسەر کرا.

بنەماڵەی ئەو کچە منداڵە، ئەو هەواڵەیان پشتڕاست کردووەتەوە و بە وتەی باوکی ئەو کچە، لەسەر "فەرزاد قاسمی"، بەڕێوەبەری ئەو شیرکەتە خسووسییە، سکاڵایان تۆمار کردووە.

باوکی ئەو منداڵە ڕایگەیاندووە: "من دەرگاوانێکی شیرکەتێکم  و خاوەن شیرکەتەکە، پاش سپاردنی کارێک بە من، کچەکەمی لەگەڵ خۆی دەبات و دواتر شوێنی ئاسەواری ئەشکەنجە لەسەر جەستەی کچەکەم دیار بووە".

باوکی ئەو کچە هەروەها لە زاری کچەکەی ڕایگەیاندووە کە خاوەنی ئەو شیرکەتە، جلوبەرگی منداڵەکەی دەرهێناوە. تەنانەت کچەکەش لە لایەن دادستان ئەمانەی باس کردووە.

ئەو ڕووداوە، پێنجشەممەی حەوتووی ڕابردوو، ڕوویداوە.

بنەماڵەی ئەو کچە منداڵە، سکاڵایان لەسەر خاوەن شیرکەتە تۆمار کردووە و بە وتەی باوکی ئەو کچە، "فەرزاد قاسمی" ڕایگەیاندووە: "من هێندە پارەم هەیە کە دەتوانم یاسا بکڕم و ئێوەش ناتوانن هیچ کارێک بکەن".

بەپێی مادەی ٦٢١ی یاسای سزای ئیسلامی، هەر کەسێک بە مەبەستی دەستدرێژی یان ڕفاندن و شاردنەوە یان تۆڵەکردنەوە لە کەسێکی دیکە، وەها تاوانێک ئەنجام بدات، بە ٥ هەتا ١٥ ساڵ زیندان مەحکووم دەکرێت.