ئەیوان میواندارییەتی فێستیڤاڵی شێعری منداڵان و مێرمندالان دەکات
16:40 - 1 خەرمانان 2715
ئاژانسی کوردپا: دوویەمین فیستیڤاڵی ناوچەیی شێعری منداڵان و مێرمنداڵان لەشاری ئەیوانی ئوستانی ئیلام بەڕێوە دەچێت.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەو فێستیڤاڵە لەژێر ناوی \" مناڵ و مەلوچک\" بە بەشداریی ئوستانەکانی ئیلام، کرماشان، کوردستان، لوڕستان، هەمەدان و ئازەربایجانی رۆژئاوا بەرێوە دەچێت.
بە وتەی بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵەکە، ئەو رێوڕەسمە لەرۆژانی ١٤ و ١٥ی مانگی رەزبەردا ساز دەکرێت.
لەفێستیڤاڵەکەدا بەرهەمەکانی وەکوو لەبەر کردنی شێعر، لای لایی کوردی، ئەدەبیاتی منداڵانە و ... پێشکەش دەکرێت.
هەر لەو فێستڤاڵەدا شاعیران و ئەدیبان بەرهەمەکانی خۆیان کە تایبەت بە منداڵان دەبێت پێشکەش بە لێژنەی هەڵسەنگاندن و داوەران دەکەن.
بەشداران پێویستە پێنج بەرهەمی خۆیان بە زمان و شێوەزارەکانی کوردی، لەکی و لوڕی پێشکەش بە دەبیرخانەی فێستیڤاڵەکە بکەن.
لە فێستیڤاڵی ساڵی رابردوودا نزیک بە ٤٠٠ بەرهەمی شاعیرانی رۆژئاوای ئێران بە زمانی کوردی، بەدەستی بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵەکە گەیشتبوو.
هەواڵی پێوەندیدار:
بەڕێوەچوونی فێسیڤاڵی شێعری کوردیی منداڵان لەشاری ئەیوانغەرب + وێنە