ئەگەری ڕادەستکردنەوەی چالاکێکی سیاسیی لەلایەن دەوڵەتی ڕۆمانییەوە بە ئێران لە ئارادایە

10:31 - 13 بەفرانبار 2719

ئاژانسی کوردپا: ئەگەری ڕادەستکردنەوەی چالاکێکی سیاسیی کوردی خەڵکی مەریوان لە وڵاتی ڕۆمانی بۆ ئێران لە سەرەوەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، "کاوان حەیدەری"، چالاکێکی سیاسیی کوردی خەڵکی مەریوان کە لە کەمپی داخراوی پەنابەران لە وڵاتی ڕۆمانیدایە، ئەگەری دیپۆرتکردنەوەی بۆ ئێران لە ئارادایە.

بەرپرسانی کەمپی داخراوی ڕۆمانی بەو چالاکە سیاسییە کوردەیان ڕاگەیاندووە کە بە زووترین کات بۆ ئێران دیپۆرت دەکرێتەوە.

"کاوان حەیدەری" لەلایەن وەزارەتی کاروباری پەناخوازەکانی وڵاتی ڕۆمانییەوە بۆ کەمپە داخراوەکان گوازرایەوە و مەترسیی دیپۆرتکردنەوەی بۆ ئێران، هەڕەشە لە گیانی دەکات.

ئەو هاووڵاتییە کوردە کە ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران بووە، ساڵی٩٥ی هەتاوی وەکوو پەنابەر ڕووی لە وڵاتی سێهەم کردووە.