ئەگەری هێرشی نیزامیی ئیسرائیل بۆ سەر حكوومەتی سووریە لە ئارادایە

16:32 - 31 پووشپەڕ 2712
ئاژانسی كوردپا: وەزیری بەرگریی وڵاتی ئیسرائیل رایگەیاند، ئەگەر بێت و حكوومەتی سووریە مووشەك و چەكە شیمیاییەكانی رادەستی حیزبوڵڵای لوبنان بكات، هێرشی نیزامی دەكەینە سەر ئەو حكوومەتە.

\"ئەیهوود باراك\" رایگەیاند، لەم بارەوە هێزە ئەرتشییەكانی ئیسرائیل مەشق و راهێنانی نیزامیان پێكراوە و لە ئامادە باشی تەواو دان.

ئەیهوود باراك وتیشی: \"هەر كاتێك بزانین حكوومەتی سووریە بەرەو رووخان دەڕوات، هێزەكانمان رەوانەی ئەو وڵاتە دەكەین و هەوڵ دەدەین و ئارامی و ئاسایش دابین بكەین.
\"5362.jpg\"
هەر لەو پێوەندییەدا ماوەیەك لەمەوبەر \"موشە یعلون\" جێگری سەرۆك وەزیری ئیسرائیل وتبووی: هەتا ئێستا حكوومەتی بەشار ئەسەد چەكەكانی رادەستی حیزبوڵڵا نەكردووە و ئەگەر بێت و بیكات ئێمە دژكردەوەمان دەبێت.

پێشتریش رۆژنامەی \"نیویورك تایمز\" بڵاوی كردبووە، دوای دانیشتنی بەرپرسانی ئەمریكا و ئیسرائیل، لێپرسراونی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دژایەتییان لەگەڵ هێرشی نیزامیی ئیسرائیل بۆ سەر سووریە كردبوو.