ئەگەری لە سێدارەدانی "دانیاڵ زەین‌عابدەینی" لە ئارا دایە

12:38 - 30 رێبەندان 2719

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بڵاویکردووتەوە، هەندێک سەرچاوە بە بنەماڵەی "دانیاڵ زەین‌عابدەین"ـیان ڕاگەیاندووە کە پێش لە ساڵی نوێ حوکمی لە سێدارەدانی بەڕێوە دەچێت.

بەپێی ئەو سەرچاوە بنەماڵەی بەرمەکی سکاڵاکەری ئەو دۆسیەیەن بە بنەماڵەی "زەین‌عابدەینی" ڕایانگەیاندووە کە ئێمە پارەی "تفاضل"ـی "دانیاڵ دیوان ئازەر و کەماڵ خوسرەوی" بۆ بەڕێوەچوونی حوکمی ئێعدام ئامادە کردووە و هەروەها پارەی  "تفاضل"ـی دیەی دانیاڵ کە دەوڵەت بە ئێمەی دەدات، دەمانهەوێ پێش لە نەورۆزی ئەمساڵ، ئەو حوکمە جێبەجێ بکەین. 

دادگای کەیفەریی شاری مەهاباد ڕێکەوتی ١٩ی گەلاوێژی ساڵی ٩٧ حوکمی لە سێدارەدانی بە سەر ئەو هاووڵاتییە کوردە داسەپاند و دواتر ئەو حوکمە لە لقی ٣٧ی دەیوانی باڵای وڵات، پشتڕاست کرایەوە.

ڕێکەوتی ٣١ی خەرمانانی ساڵی ٩٦، دانیاڵ زەین عابدەینی بە هاوکاری ٢ لاوی دیکە، بە کوشتنی لاوێکی دیکە بە ناوی "سادق بەرمەکی" تاوانبار و بە ئێعدام مەحکووم کران.