ئەگەری رووخانی دیواری ٢ قوتابخانە لە پاوە لە ئارا دایە

13:52 - 26 سەرماوەز 2712
ئاژانسی کوردپا: بەهۆی کەمتەرخەمی و گوێ ‌نەدانی ئیدارەی گشتیی نۆژەن کردنەوەی قوتابخانەکان، ئەگەری رووخانی قوتابخانەیەکانی \"نەوسوود و بانەوڕە\" چاوەڕوان دەکرێ.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەگەڵ ئەوەی کە فەرمانداریی شاری پاوە ماوەی ٦ مانگە خراپی و نالەبار بوونی دیوارەکانی بەخشی \"نەوسوود و بانەوڕە\"ی بە ئیدارەی نۆژەن کردنەوەی قوتابخانەکانیان راگەیاندووە، بەڵام ئەو ئیدارەیە گوێی بەو داوایە نەداوە و رووخانی ئەو قوتابخانەیە هەڕەشە لە گیانی قوتابییەکانی ئەو دوو قوتابخانە دەکات دەکات.

\"10204.jpg\"
\"حوسێن خدرویسی\" فەرمانداری شاری پاوە لە کۆبوونەوەی شۆرای پەروەردە و بارهێنانی ئەو شارەدا بە هۆی کەمتەرخەمیی ئیدارەی نۆژەن کردنەوەی قوتابخانەکان، بە توندی ئەو ئیدارەیەی دابوویە بەر رەخنەی لەو ئیدارەیە گرتبوو و رایگەیاندبوو کە ئەگەر بەزووترین کات ئاوڕ لەو قوتابخانەیە نەدرێتەوە مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر گیانی قوتابیان روودانی رووداوی دڵتەزێن چاوەڕوان دەکرێ.

ئەگەری رووخانی ئەو دوو قوتابخانەیە لە کاتێک دایە کە ئەندازیار رەزا دەرویشی بەرپرسی نۆژەن کردنەوەی ئیدارەی گشتیی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای کرماشان رایگەیاندووە کە ٤٢٥ قوتابخانەی کۆن لەو پارێزگایە هەن کە دەبێ هەتا کۆتایی ئەمساڵ نۆژەن بکرێنەوە و ئەوەشی خستۆتە روو کە ساڵانە ٥٠ میلیارد تمەن بوودجە بۆ نۆژەن کردنەوەی قوتابخانەکانی پارێزگای کرماشان تەرخان دەکرێت.