ئەگەر زیاتر ڕاگیرانی زیندانیانی عەقیدەتی لە ژووری تاکەکەسی‌دا زیاتر بووە

15:25 - 13 پووشپەڕ 2716
ئاژانسی کوردپا: سێ زیندانی عەقیدەتی سوننه مەزهەب، بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕین لە سەر قسەکانی دادوەری زیندان، ١٣ ڕۆژە لە ژووری تاکەکەسی دان.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕێکەوتی ٣١ی جۆزەردان، سێ زیندانی عەقیدەتی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج بە ناوەکانی کاوە وەیسی، کاوە شەریفی و جەماڵ قادری، بە هۆی بێڕێزی کردنی \"زارع\" دادوەری، چاودێری زیندانی بە سەر زیندانییەکان، بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕینی زیندانییەکان بە قسەکانی دادوەر، لە لایەن دادوەری ئەو زیندانەوە ٧ ڕۆژ سزایان لە ژووری تاکەکەسیەوە بە سەردا سەپا.

ئەو سی زیندانییە داوکاری پشتڕاست‌کردنەوەیی ڕێکەوتی دەستبەسەر کردنەکەیان کردبوو، بەڵام لەگەڵ بێڕێزی دادوەری زیندان بەرەوڕوو ببوونەوە و ئەوانیش وڵامی دادوەریان دابووە، کە بەو هۆیەوە لە لایەن زارعەوە ٧ ڕۆژ زیندانیان لە ژووری تاکەکەسی بە سەردا سپا.

ئەو سێ زیندانییە عەقیدەتیە، لە ڕێکەوتی ٣١ی جۆزەردان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراون و سەرەڕایی تێپەڕینی ١٣ ڕۆژ هەر لە ژووری تاکەکەسیی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج ڕاگیراون.

پێشتریش ‌هێندێک لە سەرچاوەکانی هەواڵ لە ڕاپۆرتیکدا باسیان لە دۆخی نالەباری زیندانیان پەیرەوی سوننه مەزهەب لە ئێران کردبوو، کە ئەو زیندانییانە لە بارودۆخێکی ناڵەبار دا ماوەی مەحکووم بوونەکەیان تێدەپەڕێنن و بە شێوەی بەردەوام لە لایەن مەئموورانی زیندانەوە بە هۆی بیروباوەڕیان بێرێزیان پێ دەکرێت.