ئیلام؛ دەسبەسەرکردنی توندوتیژانەی کەیۆمەرس حەسەنبەیگی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و گواستنەوەی بۆ شوێنێکی نادیار
ڕۆژی چوارشەممە ۳۱ی پووشپەڕی ۱۴۰۵، کەیۆمەرس حەسەنبەیگی، هاووڵاتیی خەڵکی ئیلام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا و دوای تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنە سەرەڕۆیانەکەیدا، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری «کوردپا»، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی و بە بەکارهێنانی توندوتیژی ئەم هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە و کەیۆمەرس حەسەنبەیگی لە کاتی دەسبەسەرکردنەکەیدا تووشی برینداری و زیان بووە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە زیادی کرد: ئەم هاووڵاتییە دوای دەسبەسەرکردنی لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ خێزانەکەی بێبەش کراوە.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەسبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەستدا نییە و هێزە ئەمنییەکانیش لەمباریەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.