ئەو كەسەی سووكایەتی بە یارسانەكان كردبوو، كرایە بەڕێوەبەری ئۆرگانێكی حكوومەتی
12:56 - 30 سەرماوەز 2714
ئاژانسی كوردپا: بەرپرسانی حكوومەتی لەئوستانی كرماشان بەپێچەوانەی ویستی هاووڵاتییانی كورد، ئەو كەسەی كە بێڕێزیی بە پەیڕەوانی ئایینی یاری كردبوو، وەكوو سەرپەرستی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی شارستانی كەنگاوەر دیاری كرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، بەوتەی چالاكان و پەیڕەوانی ئایینی یاری، بەرپرسی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی شارستانی كەنگاوەر سووكایەتی بە ئایینەکەیان كردووە و ئەوانی بە \"گڵاو\" لەقەڵەم داوە.
عەلی كەرەمی چەمە ناوی ئەو بەرپرسە حكوومەتیەیە كەلە خوێندنگەدا، سووكایەتی بە قوتابییە یارسانەكانی كردبوو.
هەواڵنێری كوردپا لە كەنگاوەر لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە رایگەیاند، دانانی ئەو كەسە لە حاڵێكدایە كە بەرپرسی نوێی ئیدارەی ئیرشادی كەنگاوەر تەنیا یەك رۆژ بەر لە دانانی بۆ ئەو پۆستە، هەڕەشەی لە قوتابییە یارسانییەكانی كردبوو.
سەرچاوەكە باسی لەوەش كرد، چالاكانی فەرهەنگیی كەنگاوەر پێشتر چەندین كەسی شیاو و شایستەیان بۆ دانانی پۆستی بەرپرسی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشاد بە ئوستانداریی كرماشان ناساندبوو.
پێشینەی ئەو بەرپرسە دەوڵەتییە نیگەرانیی هاووڵاتیانی كورد، بەتایبەت پەیڕەوانی ئایینی یاری لێكەوتۆتەوە و لەو پێوەندییەدا چالاكێكی یارسانی وتبووی: بۆ ئێمە قەبووڵ ناکرێ كە كەسێك بە ئیمكاناتی دەوڵەتی، باوەڕ و ئایینی ئێمە بكاتە گاڵتەجاری دەستی خۆی.
دەوترێت كە چەند رۆژ لەمەوبەر هاووڵاتییانی كەنگاوەری لەبەردەم فەرمانداری ئەو شارە كۆبوونەتەوە كە بەوتەی ناڕازیان دانانی ئەو كەسە بۆ پۆستی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشاد بەنیشانەی رێزگرتن لە عەلی كەرەمیە.
ئەمە بۆ یەكەمین جار نییە كە پەیڕەوانی ئایینی یاری سووكایەتیان پێدەكرێو ساڵی رابردوو ئەو سووكایەتی پێكردنانە خۆسووتاندنی سێكەس لە پەیڕەوانی ئایینی یاریی لێكەوتەوە.