ئەنستیتۆی پاراستنی مافی منداڵانی كورد دامەزرا

16:01 - 10 سەرماوەز 2711
كوردپا: پاش چەند ساڵ هەوڵ و تێكۆشانی چالاكانی كورد لە دەرەوەی وڵات، سەرەنجام لە ستۆكهۆڵم پایتەختی وڵاتی سووئێد ئەنستیتۆی لێكۆڵینەوە و پاراستنی مافی منداڵانی كورد بە فەرمی دامەزرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەو ئەنستیتۆیە لێكۆڵینەوە بە فەرمی داوای كردووە ببێتە ئەندامی رێكخراوی جیهانیی منداڵان و ئەو داخوازیەیان قبووڵ كراوە و لە چوارچێوەی ماف و پاراستنی منداڵانی كورد و ئەو گەلانەی لە سنووری شارستانیەتی مێزۆپۆتامیا نیشتەجێن، كار دەكات.

بەڕێوەبەرانی ئەنستیۆتی پاراستنی مافی منداڵانی كورد بە تەمان شاخەیەكە ئەم ئەنستیتۆیە لە وڵاتێكی دیكە بكەنەوە.

ئەو ئەنستیتۆیە لەلایەن گابار ژیان جێگری CHAKەوە دامەزراوە بۆتە ئەندامی ئەو رێكخراوەش.