ئەندامێكی دیكەی مەكتەب قورئان بانگهێشتی ئیتلاعاتی شاری بانە كرا

15:34 - 27 رەزبەر 2714
ئاژانسی كوردپا: یەكێكی دیكە لەچالاكانی مەزهەبی كوردستان لەئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بانە لێپێچینەوەی لێكرا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە \"مەنسوور مەولوودی\"‌لەئەندامانی مەكتەب قورئانی بانگهێشتی ئەو ناوەندە ئەمنیەتییە كردووە.

ئەو هاووڵاتییە كوردە بەهۆی ئەنجامدانی چالاكیی مەزهەبی رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٢٣‌ی رەزبەر بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێكراوە.

\"22755.jpg\"
مەنسوور مەولوودی ئەندامی مەكتەب قورئان
سەرچاوە ناوچەییەكان بڵاویان كردۆتەوە، ئەو ئەندامەی مەكتەب قورئان لەئیدارەی ئیتلاعاتی بانە پێداگری لەسەر \" ڕا و بۆچوونەكانی ئەحمەد موفتی زادە و پەیڕەوی لە پەسەندكراوەكانی شۆڕای بەڕێوەبەری\" كردۆتەوە.

پێشتریش چەندین ئەندامی ئەو ناوەندە مەزهەبییە لەشارەكانی سنە، پاوە و پیرانشار بانگهێشتی ناوەندە ئەمنیەتییەكان و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا كرابوو.

ئەحمەد موفتی زادە، ئیسلام ناس و پەیڕەوەی مەزهەبی سوننە ساڵی ١٣١١ لەسنە لەدایك بووە و ساڵی ١٣٥٦ مەكتەب قورئانی دامەزراندووە.

موفتی زادە ساڵی ١٣٦١ لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و دوای ١٠ ساڵ زیندانی كردن، رێبەندانی ١٣٧١ كۆچی دوایی كرد.