ئەندامێكی كانوونی سینفیی مامۆستانی ئێران رهوانهی زیندان كرا
22:20 - 7 پووشپەڕ 2712
كوردپا: مەحموود باقری یەكێك لە ئەندامانی كانوونی سینفیی مامۆستایانی ئێران و ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەریی كانوونی سینفیی مامۆستایانی تاران بۆ تێپەڕاندنی 9 ساڵ و نیو زیندانی تەعزیری رەوانەی زیندان كرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، مەحموود باقری، رۆژی سێشەممە رێكەوتی 3ی پووشپەڕ خۆی بە بەشی جێبەجێ كردنی حوكمەكانی زیندانی ئێوین ناساندووە و لە هەمان رۆژەوە ئەو حوكمی زیندانەكەی دەستی پێكردووە.
ئاغای باقری لە ساڵانی 85، 87 و 89یشدا دەستبەسەر كرابوو كە ساڵی 89 بۆ ماوەی 3 مانگ لە ژوورە تاكەكەسییەكانی 209ی وەزارەتی ئیتلاعات راگیراوە و دواتر بە دانانی وەسیقە ئازاد كراوە.
مەحموود باقری بە تاوانی هەوڵدان بەدژی تەناهی نەتەوەیی، تەبلیغ بەدژی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە رێگای ناڕەزایەتی دەربڕینی مامۆستایان لە ساڵانی 85 هەتا 88 و بەتایبەت پشتیوانی لە فەرزاد كەمانگەر مامۆستای كوردی ئیعدام كراو كە بە هەوڵی ئەو چەندین بەیاننامەی پشتیوانیی لە فەرزاد كەمانگەر بڵاو كرایەوە، بەشداری لە ناڕەزایەتییەكانی دوای هەڵبژاردنی ساڵی 88 مەحكووم كراوە.
سێ ساڵ و نیو لە حوكمی زیندانی ئاغای باقری پێوەندیی بەو 3 ساڵ و نیو زیندانیە هەڵپەسێرانەوە هەیە كە ناوبراو لە پێوەندی لەگەڵ گیران و چالاكییە سینفییەكانی لە ساڵانی 85 هەتا 87دا ئەنجامی داوە و ئەو شەش ساڵەكەی دیكەشی پێوەندیی بە كاتی گیرانیەتی دوای هەڵبژاردن لە ساڵی 89 كە لە209 وەزارەتی ئیتلاعاتدا راگیرابوو.
ناوبراو دانیشتووی تاران و دەبیری بیركاریی دەبیرستانەكانی ناوچە 4ی تاران و خاوەنی 26 ساڵ پێشینەی وانە وتنەوەیە.