ئەندامێکی ئەنجومەنی کرێکارانی بیناسازی مەریوان بانگهێشتی ئیتلاعات کرا

15:16 - 7 بانەمەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کرێکارانی بیناسازی شارەکانی مەریوان_سەوڵاوا، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە بەرەبەری ڕۆژی جیهانی کرێکاران، یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کرێکارانی بیناسازی شارەکانی مەریوان و سەوڵاوا،بە ناویی \"میکائیل سدیقی\" لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە، بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.

هێزە ئیتلاعاتییەکان بەو ئەندامەی ئەنجومەنی بیناسازی شاری مەریوان و سەوڵاوایان ڕاگەیاندووە، ئێمە موڵەتی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکاران نادەین و لە ئەگەری بەڕێوەبردنی ڕێورەسمی لەو چەشنە، لەگەڵ ئێوە بە شێوەی یاسایی هەڵسووکەوت دەکەین.

لەو پەیوەندییەدا، لە ڕۆژانی ٤ و ٥ی بانەمەڕ، سێ چالاکی کرێکارانی لە شارەکانی سنە و ورمێ بە ناوەکانی \"غالب حوسێنی و موزەفەر ساڵح نیا\" لە سنە و \"ئەحمەد تەقی‌زادە\" لە شاری ورمێ، بانهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو دوو شارە کران.