ئەندامێکی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

10:59 - 20 رەشەمه 2719

ڕۆژی دووشەممە ١٩ی ڕەشەمە، ئەندامێکی سەوزی چیای مەریوان بە ناوی "ئامانج نیک ‌پەی" کوڕی "خالید"، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە گرتنگە ئازاد کرا.

ئەو لاوە مەریوانییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.

ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی بەفرانبار، ئەو ئەندامەی ئەنجومەنەی سەوزی چیای مەریوان، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و هەتا ئێستا لە تۆمەتی وەپاڵدراوی ئەو هاووڵاتییە کوردە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.