ئەندامێکی مەکتەب قورئان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کرا

16:19 - 26 جۆزەردان 2715
ئاژانسی کوردپا: لە درێژەی بانگهێشت کردن و لێکۆڵینەو لە ئەندامانی مەکتەب قورئان، یەکێک لە ئەندامەکانی ئەو رەوتە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی یەکشەممە ٢٤ی جۆزەردان، یەکێک لە چالاکانی مەزهەبی بە ناوی \"موسلێم ئیبراهیمی\" خەڵکی شاری سنە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات و لێکۆڵینەوەی لێکرا.

دەوترێت، موسلێم بە هۆی ئەندامەتی لە مەکتەبی قورئان و چالاکی لەو رەوتە ئایینییەدا، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراوە.

\"26993.jpg\"
ماوەیەک پێشتریش، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \"شێرزاد عومەری\" لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەردەشتەوە بانگهێشت کرابوو.

دەوترێت کە هێزە ئەمنیەتییەکان وێڕای فشار خستنەسەر ئەو چالاکە مەزهەبییە هاوکاتیش داوایان لێکردووە کە دەست لەئەندامیەتی مەکتەب قورئان هەڵبگرێت.

پەیڕەوانی مەکتەب قورئان کە سەرقاڵی تێپەڕاندنی قۆناخی سێهەمی بزووتنەوەی دینی دان\" هەوڵەکانی خۆیان لەسەر \" رێنوینی کردنی خەڵک بۆ چالاکە مەزهەبییەکان بە دوور لە کردەوەی سیاسی\" چڕ کردووەتەوە.

بانگ کردن و لێپێچینەوە لەهاووڵاتیانی کوردی پەیڕەوی مەکتەب قورئان لەحاڵێکدایە کە ئەو رەوتە مەزهەبییەی کوردستان بە بەردەوامئ پێداگری لەسەر چالاکییەکانی بەدوور لە سیاسەت و بانگهێشتکردنی خەڵکی و رینوێنی کردنی هاووڵاتیانی کردووەتەوە.