ئاشخانه؛ عادڵ ڕەئیس قەنەواتی، کوردی کرمانج و دەسبەسەرکراوی مانگی بەفرانباری ۱۴۰۴، لە دۆسییەیەکی سزاییدا سزای ۹ مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا
۴ی گەلاوێژی ۱۴۰۵؛ «عادڵ ڕەئیس قەنەواتی»، لاوی کوردی کرمانجی خەڵکی ئاشخانە سەر بە پارێزگای خوراسانی باکوور کە لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانباری ۱۴۰۴دا بۆ ماوەی دوو مانگ بە شێوەیەکی سەرەڕۆیانە گیرابوو، دوێنێ لەلایەن یەکێک لە لقەکانی دادگای سزاکانی شارۆچکەی ئاشخانەوە سزای ۹ مانگ زیندانیکردنی داسەپاوی بەسەردا سەپێندرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای ڕاگەیاند؛ «عادڵ ڕەئیس قەنەواتی» خاوەنی دوو دۆسییە لە دادگاکانی کەیفەری و ئینقلابدایە.
لەم دواییانەدا و لە مانگی جۆزەردانی ۱۴۰۵دا، بڕیاری دۆسییەی دادگا کەیفەرییەکەی بە تۆمەتی «دەرگیربوون لەگەڵ هێزەکانی حکومەت» دەرچووە و سزای ۹ مانگ زیندانیکردنی داسەپاوی بەسەردا سەپێندراوە. ئەو سەبارەت بەم بڕیارە تەسلیمی بڕیارەکە (ڕازیبوون بە بڕیارەکە بۆ کەمکردنەوەی) بووە. هەروەها بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، لە دۆسییەکەی دادگای ئینقلابدا پێیان ڕاگەیاندووە کە سزای چەندین ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەردەچێت، بەڵام بڕیاری کۆتایی ئەم دۆسییەیە تا ئێستا دەرنەچووە.
«عادل ڕەئیس قەنەواتی» ڕۆژی ٤ی ڕێبەندانی ۱۴۰۴، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، ناوبراو دوای ماوەیەک لە ڕێگەی پەیوەندی تلفۆنییەوە لەگەڵ بنەماڵەکەی، ڕایگەیاندبوو کە لە دابڕگەی زیندانی بۆجنوورد ڕاگیراوە.
ناوبراو دوای دوو مانگ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی، لە سەرەتای مانگی جۆزەردانی ۱۴۰۵دا بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
ئەم هاووڵاتییە کوردە لە ماوەی دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەیەوە لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە.