ئەندامێکی شورای چارەسەریی کێشەکانی میراوای سەردەشت دەسبەسەر کرا

11:57 - 23 پووشپەڕ 2720

ڕۆژی شەممە ٢١ی پووشپەڕ، "عوسمان ڕووستا" ئەندامی شورای چارەسەرکردنی کێشەکانی میراوای شاری سەردەشت، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان "عوسمان ڕووستا"یان بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" دەسبەسەر کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، هێزە ئیتلاعاتییەکان  ئەو ئەندامەی شورای چارەسەرکردنی کێشەکانیان لە ماڵەکەی خۆی و بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: "سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ڕووستا بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە دانی هەر جۆرە زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی عوسمان بە بنەماڵەکەی، خۆیان دەبوێرن".