ئەندامێکی سپای پاسداران لە پیرانشار لەلایەن "هەڵۆکانی زاگرۆسـ"ـەوە کوژرا

11:01 - 28 خەرمانان 2720

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی خەرمانان، ئەندامێکی سپای پاسداران بە ناوی "سەید تاهیر تسۆ" خەڵکی "کۆنەلاجانی" پیرانشار، لە نزیک گوندی "زێوە" کوژرا.

پاش ئەو چالاکییە "هەڵۆکانی زاگرۆس" لە بەیاننامەیەکدا بەرپرسیاریەتیی کوشتنی ئەو ئەندامەی سپای پاسدارانیان لەئەستۆ گرت.

"هەڵۆکانی زاگرۆس" لەو بەیاننامەیەدا ڕایانگەیاندووە کە پێشتر برای ئەو ئەندامەی سپای پاسداران، بە ناوی "مەلا سەید شێخە تیسۆ" لەلایەن ئەوانەوە هێرشی کراوەتە سەر و بەسەختی بریندار کراوە.