ئەندامێکی سپای پاسداران لە شنۆ کوژرا

15:17 - 13 سەرماوەز 2717
ئاژانسی کوردپا: ئەندامێکی دیکەی سپای پاسداران، خەڵکی شارستانی سەڵماس لە شاری شنۆ کوژرا.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، نیوەشەوی یەکشەممە ١٢ی سەرماوەز، یەکێک لە چەکدارانی سپای پاسداران بەناوی \"ساڵح قاسمی\" خەڵکی گوندی \"دێڵەزی\" سەر بە ناوچەی شپیرانی سەڵماس، دانیشتووی شاری شنۆ کوژرا.

دەوترێت، ئەو ئەندامەی سپای پاسداران لە شەڕی گوندی \"قەرەسەقەڵ\" سەر بە شاری شنۆ دژی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشداری کردووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە هیچ لایەن و گرووپێکی سیاسی بەرپرسیارەتی کوژرانی ناوبراوی وەئەستۆ نەگرتووە.

هەروەها ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی گەلاوێژی ئەمساڵ، ئەندامێکی دیکەی سپای پاسداران بە ناوی \"فەتاح مامەڵ\" خەڵکی گوندی \"باڵاگیر\" سەر بە شاری شنۆ لەلایەن \"پێشمەرگەکانی شار\" سەر بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بەسزای کردەوەکانی گەیشت.