ئەندامێکی سپای پاسداران لە شاری \"چاڵدێرانـ\"دا کوژرا

15:16 - 8 جۆزەردان 2719
ئاژانسی کوردپا: ئەندامێکی سپای پاسداران لە شەڕ و تێکەڵچوونێک لە شاری چاڵدێراندا کوژرا.

ڕۆژی سێشەممە، ٧ی جۆزەردان، ستوان یەکەم، \"ئیبراهیم ئاخوندزادە\"، ئەندامی سپای پاسداران، لە نزیک گوندی \"سێگرک\"ی شاری چاڵدێران، لە شەڕ و تێکەڵچوونێکدا، کوژرا.

ئەو ئەندامەی سپای پاسداران، خەڵکی شاری \"ئاواجیقـ\"ی سەر بە شاری چاڵدێرانە و میدیا حکوومەتییەکان ئەم شەڕ و تێکەڵچوونەیان، خستووەتە ئەستۆی حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران.

هەتا ئێستا، هیچ کام لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران، ئەم شەڕ و تێکەڵچوونەیان لە ئەستۆ نەگرتووە.

لەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی جۆزەردان، \"کوورش حاجی مورادی\"، بەرپرسی پۆلیسی ئاگایی شاری \"شاباد\"، لە شەڕ و پێکدادانێکدا، کوژرا.