ئەندامانی لەشی ٤ هاووڵاتیی ماکۆیی لە نەخۆشخانەیەکی تورکیە دزران

13:21 - 16 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: ئەندامانی لەشی بنەماڵەیەکی کوردی خەڵکی شاری ماکۆ لە نەخۆشخانەیەکی وڵاتی تورکیە دزران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند رۆژ پێش ئێستا ٤ ئەندامی بنەماڵە کوردێکی خەڵکی گوندی :حاجۆ\"ی سەربە شاری ماکۆ بەناوەکانی \"حاتەم، عوسمان، حوسێن و محەممەد\" لە وڵاتی تورکیە لە رووداوێکی هاتووچۆدا گیانیان لەدەست دا.

بنەماڵەی ئەو ٤ هاووڵاتییە کوردە کاتێک لە تەرمی رۆڵەکانیان لە سنووری ئێران وەرگرتۆتەوە زانیویانە کە \"ئەندامانی لەشیان وەک: \"گورچیلە، جەرگ و دڵ\"یان لە نەخۆشخانەیەکی وڵاتی تورکیە درهێندراوە.

ئەم کارەی نەخۆشخانەی وڵاتی تورکیە ناڕەزایەتیی بنەماڵەی ئەو ٤ هاووڵاتییە کوردەی لێکەوتۆتەوە و بەو هۆیەوە سکاڵایان لەسەر دەوڵەتی تورکیە تۆمار کردووە، بەڵام هەتا ئیستا حکوومەتی ئێران هیچ هەڵویستێکی لەو پەیوەندییەدا نیشان نەداوە.