ئەندامانی شۆرای شاری روانسەر بە زیندان، شەلاق و 15 میلیۆن تمەن غەرامە مەحكووم كران
14:03 - 17 جۆزەردان 2712
كوردپا: پێنج ئەندامی شۆرای شاری روانسەر لەلایەن لقی 101 دادگای جەزایی ئەو شارەوە بە تاوانی دەستبەسەردا گرتنی زەوین، هەركام بە 2 ساڵ زیندان، 74 زەربە شەلاق و 15 میلیۆن تمەن غەرامە مەحكووم كران.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، محەممەدعەلی شەهسەواری، فەرەیدوون لوتفی، عەلی ئەشرەف موزەفەری، ئەنوەر محەممەدی و جەهانشا ئەحمەدی پێنج ئەندامی شۆرای ئیسلامیی شاری روانسەر، بە تاوانی دەستبەسەردا گرتنی چەندین پارچە زەوی لە شەهرەكی \"وەیس\"ی ئەو شارە كە ماوەی نزیك بە 10 مانگ لەمەوبەر رووی داوە، لە دادگای سەرەتاییدا هەركام بە 2 ساڵ زیندان، 74 زەربە شەلاق و 15 میلیۆن تمەن غەرامە مەحكوم كراون.
بەپێی ئەو هەواڵانەی كە پێشتر بڵاو بوونەتەوە، فەرمانداریی شاری روانسەر لە بڕیارێكدا رایگەیاندبوو كە 6 كەس لە ئەندامانی شۆرای شار كە دەستیان لە دەستبەسەردا گراتنی ئەو زەویناناەدا هەبووە، بۆیان نیە بچنە سەر كارەكانیان.
ئەو شەش ئەندامی شۆرای شاری روانسەر چەندین پارچە زەوینی خانوبەرە هەڵكەوتوو لە شەرهرەكی \"وەیس\"كە بایی یەك میلیارد تمەن بووە، دابوویان بە 15 كەس لە خزم و كەسوكاری خۆیان و بەو تاوانەش دەستبەسەر و زیندانی كران كە دواتر بە دانانی وەسیقە بە شێوەی كاتی هەتا كاتی دادگایی ئازاد كرابوون.
بە بڕیاری فەرمانداریی شاری روانسەر هەتا بەڕێوەچوونی خولی داهاتووی شۆراكان، فەرمانداری و شارەوانیی روانسەر بە شێوەی هاوبەش كارەكانی شۆرای شار رادەپەڕێنن.