ئەندامانی شۆرای شاری بیجاڕ دەستیان لەكار كێشایەوە
13:05 - 18 رێبەندان 2714
ئاژانسی كوردپا: ٧ كەس لە ئەندامانی شۆرای شاری بیجاڕ لە ئوستانی كوردستان بە هۆی \" نەبوونی بودجە\" و \" شوێنێكی دیاریكراو\"، بە شێوەی نووسراوە دەستلەكار كێشانەوەی خۆیان راگەیاندووە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، هەوڵ و بەدواداچوونەكانی چەندین مانگەی ئەندامانی شۆرای شاری بیجاڕ بە مەبەستی دابین كردنی شوێنێكی شیاو بۆ شوێنی كارەكەیان بێ ئاكام مایەوە و ناچاری كردن دەست لەكار بكێشنەوە.
ئەو ئەندامانای شۆرا ماوەی زیاتر لە یەك ساڵ بوو، كە لە فەرمانداریی وئوستانداریی بە دوای شوێنێكی ئیداریدا دەگەڕان.
هەواڵدەریی \" فارس\" لە راپۆرتێكدا پرژاوەتەوە سەر دۆخی شارستانی بیجاڕ و لە زمانی سەرپەرەستی شۆرای شاری بیجاڕەوە، دەست لەكار كێشانەوەكەی پشتڕاست كردۆتەوە.
سەید عەلی ئەسغەر ئیبراهیمی وتوویەتی، كۆبوونەوەكانی ئێمە لە روانگەی فەرماندارییەوە هیچ جێگە و پێگە و بایەخێكی نەبوو و هەر بۆیە بە كۆمەڵ دەست لەكار كێشانەوەمان راگەیاند.
ئەو سەرپەرەستە هەروەها بوونی ئەو شۆراییەی تەنیا بە \" رواڵەت\" وەسف كردووە و درێژەدان بەو شێوە كارەی بە \" خەیانەت بە خەڵك\" لە قەڵەم داوە.
ئەو بەرپرسە بە شێوەی راستەوخۆ بەر پرسان و بەتایبەت فەرمانداریی ئەو شارەی بە هۆكاری دروستبوونی دۆخی هەنووكەیی تاوانبار كردووە.
ئەو شارستانە پێنج شار و سێ بەخشی لە خۆگرتووە و حەشیمەتی شاری بیجاڕ نزیك بە ١٠٠ هەزار كەسە.