ئەنجەمەنی ئەدەبیی هەرمان لە شاری پاوە داخرا
14:54 - 9 خەزەڵوەر 2714
ئاژانسی کوردپا: یەکێک لە ئەنجومەنە فەرهەنگی و ئەدەبییەکانی شاری پاوە کە لە بواری ئەدەبی و فەرهەنگیدا چالاک بوو، بە بڕیاری بەرپرسی کتێبخانەی گشتیی ئەو شارە داخرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەنجومەنی ئەدەبیی هەرمان لە شاری پاوە، کە ماوەی نزیک بە دوو ساڵ بوو لە بینای کتێبخانەی ئەو شارەدا سەرقاڵی چالاکیی ئەدەبی و رۆشنبیری بوو، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٧ی خەزەڵوەر شوێنی کارەکەیان لێ داخرا و چالاکیی ئەو ئەنجومەنەش راوەستاوە.
عەدنان مورادی بەرپرسی ئەنجومەنی ئەدەبیی هەرمان وێرای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە، بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند؛ \"کتێبخانەی گشتیی شاری پاوە بە بیانووی ئەوەیکە ئەنجومەنی ئەدەبیی هەرمان مۆڵەتی فەرمیی لە ئیدارەی فەرهەنگ وەرنەگرتووە، شوێنی کارەکەیان لێ داخستین\".
عەدنان مورادی دەشڵێت: \"کتێبخانەکانیش هۆکاری ئەو بەرەبەست دروست کردنەیان بۆ هاتنی کوڕان و کچان بۆ ئەنجومەنی ئەدەبیی هەرمان لە شاری پاوە بۆ پەسندکراوەکانی نێو ئەساسنامەی کتێبخانە گشتییەکان لە شارەکان دەگەڕێننەوە\".
ئەنجومەنی ئەدەبیی هەرمان ماوەی چەندین ساڵە لە ساری پاوە لە بواری شێعر، پەخشان، کۆڕی رەخنەیی و بەڕێوەبردنی رێورەسمی یادکردنەوە بۆ شاعیران و هونەرمەندانی کورد چالاکیی هەبووەو رۆژانی چوارشەممەی هەموو حەفتەیەک بە بەشداریی چالاکانی ئەدەبی و ئۆگرانی کاری فەرهەنگی لەو شارە، کۆبوونەوەیەکی لەسەر بوارەکانی شێعر، پەخشان، چیرۆکنووسی، وەرگێڕان و بوارە ئەدەبییەکانی دیکە پێک هێناوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەنجومەنی ئەدەبیی هەرمان لە شاری پاوە، کە ماوەی نزیک بە دوو ساڵ بوو لە بینای کتێبخانەی ئەو شارەدا سەرقاڵی چالاکیی ئەدەبی و رۆشنبیری بوو، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٧ی خەزەڵوەر شوێنی کارەکەیان لێ داخرا و چالاکیی ئەو ئەنجومەنەش راوەستاوە.
عەدنان مورادی بەرپرسی ئەنجومەنی ئەدەبیی هەرمان وێرای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە، بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند؛ \"کتێبخانەی گشتیی شاری پاوە بە بیانووی ئەوەیکە ئەنجومەنی ئەدەبیی هەرمان مۆڵەتی فەرمیی لە ئیدارەی فەرهەنگ وەرنەگرتووە، شوێنی کارەکەیان لێ داخستین\".
کۆبوونەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی ئەدەبیی هەرمان
ئەو چالاکە فەرهەنگییە کوردە ئەوەشی خستەڕوو، بەرپرسی کتێبخانە بەهۆی ئەوەیکە ژمارەیەک لە کوڕ و کچانی شاری پاوە کە ئۆگری چالاکیی ئەدەبیو فەرهەنگی بوون و لەم ئەنجومەنە کۆدەبوونەوە، کە لە ماوەی رابردوودا چەندین جار هۆشدارییان پێداین کە نابێ کوڕ و کچ بە یەکەوە بێنە ئەنجومەنەکەو پێیان وتووین کە دەبێ کوڕ و کچ لێک جیا بکرێنەوە\".عەدنان مورادی دەشڵێت: \"کتێبخانەکانیش هۆکاری ئەو بەرەبەست دروست کردنەیان بۆ هاتنی کوڕان و کچان بۆ ئەنجومەنی ئەدەبیی هەرمان لە شاری پاوە بۆ پەسندکراوەکانی نێو ئەساسنامەی کتێبخانە گشتییەکان لە شارەکان دەگەڕێننەوە\".