ئەنجوومەنی ئەدەبی"ئیلام" لە زانكۆكانی ورمێ، خوازیاری پەرە پێدانی زمانی كوردیە
19:53 - 7 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: ئەنجوومەنی ئەدەبی و فەرهەنگیی \"ئیلام\" لە شاری ورمێبە بڵاوكردنەوەی ئاگاداری بە زمانی كوردی، لەناو زانكۆكانی ئەو شارەدا خوازیاری پەرە پێدان بە زمانی كوردییە.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە ورمێ، ئەو ئەنجومەنە لە رۆژانی رابردوودا بە چاپ و بڵاو كردنەوەی بەشێكی زۆری تراكت و ئاگاداری بە مەبەستی فێر بوونی زمانی كوردی و بە پیتی لاتین و ئارامی چالاكییەكی چڕوپڕی دەست پێكردووە.
ئامانجی سەرەكیی ئەو ئەنجومەنە فێربوونی زمانی دایكییە لەناو خوێندكاران و خوێندەوارانی زانكۆكانی \"ورمێ\" كە لەلایەن زۆرێك لە خوێندكارانی كوردی زانستگاكانی \"ورمێ\"وە پێشوازیی لێكراوە.
لە كۆلیژەكانی ئابووری و ئەدەبیات و زانكۆكانی نازلو، پەیام نوور، ئازاد و خوێندنگاكانی بەهەشتی و تەبابایی ئەو بڵاوكراوانە بڵاو كراونەتەوە.
ئەنجومەنی ئەدەبیی ئیلام ئەنجومەنێكی سەربەخۆیە كە چەند ساڵێكە لە شاری ورمێسەرقاڵی چالاكیی فەرهەنگییە.
لە ماوەی ساڵانی رابردوودا لە زۆربەی زانستگا و زانكۆكانی شارە كوردنشینەكانی ئێران ئەنجومەنی ئەدەبی و فەرهەنگی دامەزرراون و جیالە كاری ئەدەبی و فەرهەنگی لە بواری فێر بوونی زمانی زگماكیدا چالاكی دەكەن.