ئەنجومەنەكانی زانكۆی پەیام نووری مەریوان بەبۆنەی رۆژی زمانی زگماگی بەیاننامەیەكیان دەركرد
14:35 - 2 رەشەمه 2711
كوردپا: ئەنجومەنەكانی زانكۆی پەیام نووری شاری مەریوان بە دەركردنی بەیاننامەیەك رێزیان لە رۆژی زمانی زگماگی گرت.
لەبەشێكی بەیاننامەكەدا هاتووە، لە وڵاتانی فرە زمانی وەك ئێران زمانی كەمینە نەتەوەكان لە ژێر هەڕەشە و مەترسیدایە و كەم بایەخ دەكرێت و بە هەموو چەشنێك ڕێگای پێشكەوتن و گەشە كردنیان لێ دەگیرێت. سەرەڕای ئەم بەربەستانە مرۆڤ هەركات كە گیروگرفتێكی رۆحی و دەروونیی بۆ بێتە پێش بە زمانی دایكی لەگەڵ خۆی دەدوێ و پەژارە و پەرۆشیی دڵی بەو زمانەوە دەڕەوێنێ.
نوسخەیەك لە بەیاننامەی ئەنجومەنەكانی زانكۆی پەیام نووری مەریوان بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا گەیشتووە.
دەقی بەیاننامەكە:
لە دوای رووداوی خوێناوی 2ی رەشەمە 1952 لە بەنگلادیش زمانی دایك بووە زمانی نەتەوە، زمانی نیشتمان! دوای جیابوونەوەی پاكستان( پاكستانی ڕۆژئاواو پاكستانی رۆژهەلات بەنگلادیش) لە هیند جیابووە سەرانی پاكستانی ویستیان زمانی (ئوردو) بە سەر تەواوی پاكستانی گەورە بسەپێنن، بەڵام پاكستانی رۆژهەلات، كە ئێستا پێی دەوترێت بەنگلادیش بەو پرۆسە شۆڤینیە رازی نەبوون، بۆیە خوێندكارانی زانكۆ و سیاسەتمەدار و چاڵاكوانانی بەنگلادیش لە 2ی رەشەمەی 1952 بەرانبەر بە دەسەڵاتی سەربازیی پاكستانی راپەرین و داوایان كرد كە زمانی بەنگلا، كە زمانی 98 لە سەدی بەنگلادیشیەكانە لەو بەشەی وەڵات بكرێتە زمانی فەرمیی و ستاندەر، دەسە ڵاتی پاكستان بە چەك وەڵامی ئەو داوا سروشتی و یەزدانییەی بەنگلادیشیەكانی دایەوە!! نزیكەی نیو سەدە لە دوای ئەو ئۆپراسیۆنە شۆفینی و فاشیە، یۆنسكۆ لە 17/11/1999 بریارێكی جیهانییدا لەبەر مافە زمانەوانییەكانی گەلانی خاوەن وڵات و بێ وڵات!!! ڕۆژی 2ی رەشەمە، وەك رێزێك لە بزاڤی زمانیی بەنگلادیشییەكان، كرایە رۆژی جیهانی زمانی دایك.
لە ناو كوردان، زمانی دایك زیاتر بە واتای زمانی نەتەوەیە ، زمانی زێد ، زمانی نیشتمان دێت . كاتیك كە منداڵێكی كورد لە دایك ئەبێت یەكەم كەس كە فێری زمانی دە كا دایكە، ئەم منداڵە هەتا تەمەنی 7ساڵەیی بە زمانی دایكی خۆی قسە دەكات، بەڵام كاتێ كە دەچێتە قوتابخانە ناچارە كە بە زمانێكی تر كە بەو بێگانەیە بخوێنێت و بنووسێت. واتا ئەو منداڵە 7ساڵەیە لەگەڵ منداڵێكی تورك و فارس و عەرەب كە تازە لە دایك دەبێ لە پرۆسەی خوێندن لە قوتابخانەكان یەكسانن ، بۆیە ئەتوانین بڵێین ئێمە منداڵانی كورد 7 ساڵ لە دوای منداڵانی نەتەوە باڵادەستەكانین. زمان كەرەسەی هەستی هەر ئینسانێكە بەڵام كاتێك كە نەتوانێت پێی بنووسێت هەست بە كەم و كووڕی و ناتەواوی دەكات و خۆی لە هەمبەر ئەو نەتەوە باڵادەستەی كە زاڵە بەسەریدا بە كەم دەزانێت و متمانەی بە فەرهەنگ و هونەر و ئەدەب و بوونی خۆیشی نامێنێت .لە وڵاتانی فرە زمانی وەك ئێران زمانی كەمە نەتەوەكان لە ژێر هەڕەشە و مەترسیدایە و كەم بایەخ دەكرێت و بە هەموو چەشنێك ڕێگای پێشكەوتن و گەشە كردنیان لێ دەگیرێت. سەرەڕای ئەم بەربەستانە مرۆڤ هەركات كە گیروگرفتێكی رۆحی و دەروونیی بۆ بێتە پێش بە زمانی دایكی لەگەڵ خۆی دەدوێ و پەژارە و پەرۆشی دڵی بەو زمانەوە دەڕەوێنێ.
ئێمەش وەكوو ئەنجومەنەكانی زانكۆی پەیام نووری مەریوان بەم بۆنەوە پیرۆزبایی لە سەرجەم خەڵكی كوردستان بە گشتی و خوێندكاران و مامۆستایان بە تایبەتی دەكەین و هیوادارین كە هەر تاكێك بۆ پاراستن و گەشە و پەرەپێدانی زمانی دایكی خۆی هەست بە بەرپرسیاریەتی بكات.
ئەنجومەنەكانی زانكۆی پەیام نووری مەریوان
2/12/2711كوردی