ئەنجومەنی ئەدەبیی مەهاباد لە كۆنفرانسێكدا خوێندنەوە بۆ كتێبێك دەكات
20:44 - 10 رەزبەر 2712

ئاژانسی كوردپا: ئەنجومەنی ئەدەبیی مەهاباد بڵاوی كردەوە، لە كۆنفرانسێكدا بە بەشداریی ئەندامان، نووسەران و ئەدیبان خوێندنەوە بۆ كتێبی \"قولاپی درۆ و ماسیی راستەقینە\" دەكەن.
ئەنجومەنی ئەدەبیی مەهاباد لە ئاگادارییەكدا بڵاوی كردەوە، ئەو ئەنجومەنە بەنیازە رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 12ی رەزبەر كۆنفرانسێكی نێوخۆیی بۆ كتێبی \"قولاپی درۆ و ماسیی راستەقینە\" لە نووسینی كاوەیس سوورە بەڕێوە ببات.
بەپێی ئاگادارییەكەی ئەنجومەنی ئەدەبیی مەهاباد ناوەرۆكی كۆنفرانسە بابەتێكی فەلسەفیە لەبارەی شیمانە كە نووسەری خودی كتێبەكە بەڕێوە دەبات.