ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی "چرۆی ژیان"، شارەداری بە وشککردنی دارەکان تاوانبار کرد

13:19 - 18 خەرمانان 2720

ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی "چرۆی ژیانـ"ـی شاری سەرپێڵ‌ زەهاو، شارەداریی ئەو شارەی بە هۆکاری وەشکبوونی دارەکانی پارکی "لالە" زانی.

ئەو ئەنجومەنە ژینگەپارێزییە ڕایگەیاند: "وشکبوونی دارەکانی پارکی لالە بەهۆی ناڕێکوپێکی و ئاودانی نائوسووڵیی دارەکانی ئەو پارکە لەلایەن شارەدارییەوە بووە".

ئەو ئەنجومەنە لە زاری هاووڵاتییانی دانیشتووی نزیک ئەو پارکەوە بڵاوی کردووەتەوە کە تانکێرەکانی شارەداری تەنیا لە پێش چاوی خەڵک ئەو دارانە ئاو دەدەن کە لەسەر شەقامەکانن و ئاوی دارەکانی دیکە نادەن.

سەرەڕای ئەوە، چەندین جار دیتراوە کە شارەداری ئەو دارانەی لە گەرمترین کاتژمێرەکانی ڕۆژدا ئاویاری کردووە و ئەمەش بووەتە هۆی وەشکبوونی بەشێک لە دارەکانی پارکی لالە.