ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان پیشانگایەکی کردەوە

13:46 - 27 بانەمەڕ 2715
ئاژانسی کوردپا: بە بۆنەی رۆژی جیهانیی باڵندە کۆچەرەکان، \"پیشانگای وێنەی باڵندەکانی مەریوان\" لەو شارەدا کرایەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بە مەبەستی ناساندنی زیاتری دونیای باڵندەکان و پێویستیی پاراستنی ژینگەی ئەو باڵندانە و پەرەپێدان بە گەشتیاری، پیشانگایەکی کردەوە.

لەو پیشانگایەدا ٢٨ جۆر باڵندەی ئاوی و وشکانیی شاری مەریوان لە قاڵبی سی و شەش بەرهەمدا خراویە بەر چاوی بەشداربوان.

پیشانگاکە هەتا رێکەوتی ٢٩ی بانەمەڕ لە نیگارخانەی مەریوان بەردەوام دەبێت.

شارستانی مەریوان بە بوونی زرێبار بووەتە گەورەترین شوێنی ژیانی باڵندەکانی ئێران و هەتا ئێستا زۆر بە کەمی کەوتووەتە بەر سەرنج و جێگای بایەخی باڵندەناسانی کوردستان و ئێران.

گۆلی زرێبار و دەوروبەری هەر ساڵە شایەتی حوزووری زیاتر لە ١٥٠ جۆر باڵندەی کۆچەر و خۆجێی‌یە.

\"26569.jpg\"

\"26570.jpg\"

\"26571.jpg\"

\"26566.jpg\"

\"26568.jpg\"

\"26567.jpg\"

وێنە: ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان