ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، "رۆژی جیهانیی ئاو"ی بەرز راگرت

15:06 - 3 بانەمەڕ 2712
كوردپا: بە بونەی \"روژی جیهانیی ئاو\" (ئاوی پاك بۆ جیهانی تەندروست)، ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان و كۆمەڵێك لە لاوان و چالاكانی ژینگە، زبڵ و ئەشغالی ناو شاری مەریوان و دەروروبەری زرێباریان پاك كردەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، دوانیوەڕۆی روژی هەینی 1ی بانەمەڕی 1391ی هەتاوی لە شاری مەریوان لەلایەن ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان و بە بۆنەی \"رۆژی جیهانیی ئاو\"، بە شێوەی هەرەوەرزی و بە بەشداریی تاقمێك لە لاوان هەموو زبڵ و زاڵ و ناپاكیی فەلەكەی \"مامۆستا بیسارانی\" هەتا ناو گۆلی زریبار و دەوروبەری پاك كرایەوە.

هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا ئاماژەی بەوەش داوە، ئەو چالاكە ژینگە پارێزانە بە چوار دەوری زریباردا گەڕواون و تەنانەت بە بەلەمیش ناو زرێباریان خاوێن كردۆتەوە و لە كوتایی ئەو چالاكیەدا \"ناجی كانی‌سانانی\" بەرپرسی ئەنجومەنی سەوزی چیا و بۆ بەشداربوان و ئەوانەی كە لەو روژەدا بۆ سەیران و پیاسە هاتبوون لەسەر ژیان و ژینگە و پاك و خاوێنیی سروشت قسەی كرد و پاشان سپاس و پێزانینی ئەنجومەنی سەوزی چیای پێشكەش بە شدابووان و چالاكانی فەرهەنگی و ژینگەپارێز كرد.

ئەو حەرەكەتەی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەرویان بووە هۆی ئەوەی كە خەڵكی ئاساییش لەو چالاكییەدا بەشداری بكەن.

ساڵی 1992 لە بیست و یەكەمین كۆنفرانسی ژینگەپارێزی و گەشەی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان (UNCED ) دا لە شاری ریۆدۆژانیرۆ لە وڵاتی بێرێزیل رۆژی دووەمی بانەمەڕ وەك \"رۆژی جیهانی ئاو\" (ئاوی پاك بۆ جیهانی تەندروست) ناودێر كرا و هەر ساڵە دروشمێكی جیهانی بۆ دیاری دەكرێت و چالاكیی جۆراوجۆر لە ئاستی جیهاندا بەڕێوە دەچێت كە دروشمی ئەم ساڵ \"ئاو و ئەمنیەتی خۆاركی\" دەست نیشان كراوە.

\"4263.jpg\"

\"4264.jpg\"

\"4265.jpg\"

\"4266.jpg\"