ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان داوای پێیدانی مەرەخەسیی بۆ مامۆستایانی زیندانی کرد

12:19 - 2 خاکەلێوه 2720

ئەنجومەنی سێنفی مامۆستایانی کوردستان/ سەقز و زیویە وێڕای پێرۆزبایی ئەم نەورۆزە کەوناراییە بە هەموو خەڵکی ئێران بە تایبەتی هاوکارانی فەرهەنگی و قوتابییانی خۆشەویست داوای کردووە به خۆ دوورخستنە لە شوێنی قەرەباڵغ، کۆبوونەوە و چوون بۆ سەفەر و چاوپێکەوتن خۆ لە تووشبوون بە کۆرۆنا بپارێزن.

هەروەها خوازیاری پێیدانی مەرەخەسی بە هەموو هاوکارانی زیندانیکراون و  داوایان لە دەزگایی دادوەری کردووە ئەو هۆشدارییە بە جیددی وەربگرێت.

بە هیوای ساڵی نوێبوونەوەی بیر و هزرەکان، بڕیارەکان و کردەوەی نوێ بۆ هەمووان، بە تایبەتی هاوکارانی فەرهەنگیمان و قوتابییانی ئازیزی وڵاتەکەمان.

ئەنجومەنی سێنفی مامۆستایانی/ سەقز و زیویە

دەقی تەواوی ئەم بەیاننامەیە لە بەشی فارسی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دایە.