ئەنجامدانی چالاکیی ژینگەپارێزی لەکێوی ئاویەر

16:24 - 22 خاکەلێوه 2715
ئاژانسی کوردپا: لەدرێژەی رەوتی پاراستنی ژینگەی کوردستان، ژمارەیەک لە لایەنگرانی ژینگە لەسنە یەکێک لە شوێنە گەشتیاری و سەیرانگاکانی ئەو شارەیان بە ناوی \" حەوت ئاسیاو\" لە داوێنی کێوی ئاویەردا خاوێن کردەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی هەینی رێکەوتی ٢١ی خاکەلێوە ڕێگەی کەمەربەندی ـ دەڕەی حەوت ئاسیاو هەتا کێوی ئاویەر لە زبل و پاشماوەکان خاوێن کراوەتەوە.

ئەو چالاکییە بە هاوکاری \" ئەنجومەنی ژیانەوەی کوردستان\" و بە شێوەی خۆرسک بەڕێوە چووە.

بەوتەی چالاکانی ژینگەپارێز، ئەو چالاکیانە بە مەبەستی پاراستنی ژینگەی کوردستان و هەروەها بەهێزترکردنی هەستی نیشتمانپەروەری ئەنجام دەدرێت.

لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا رەوتی پاراستنی ژینگە لەکوردستان دەستی پێکردووە و لەو جواچێوەیەدا لە زۆربەی شارەکانی کوردستان چالاکی خۆرسکی ژینگەیی و بێ پشتیوانی هیچ ناوەندێکی حکوومەتی بەڕێوە چووە.

\"25898.jpg\"

\"25901.jpg\"

\"25900.jpg\"

\"25899.jpg\"