ئەنبارێکی چەکوچۆڵ لە شاری دێزفوولی ئەهواز تەقیندرایەوە

13:41 - 17 رەشەمه 2717
ئاژانسی کوردپا: کۆگاکانی چەکوچۆڵی و تەقەمەنی لە شاری دێزفوول، بە هۆی ئاگرگرتن تەقینداریەوە.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، شەوی ڕابردوو، کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە تیپی ٢٩٢ی زرێهی شاری دێزفوول ئاگری گرت و دانیشتووانی تیپی ٢٩٢ی زرێهی، بە هۆی ئەو ڕووداوە شوێنی نیشتەجێی خۆیان چۆڵ کردووە.

دەوترێ، دەنگی تەقینەوەکە، هێندە بەرز بووە، کە لە شارەکانی دێزفوول و ئەندیمشک خەڵک گوێیان لێ بووە.

ئەو تەقینەوەیە، شەوی ڕابردوو، بوو بە هۆی ترافیکی قورس لە جاددەی نێوان دێزفوول و ئەندیمشک.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ بەرپرسێکی حکوومەتی، سەبارەت بەو ڕوووداوە لێداونیان لەو پەیوەندییەدا نەداوە و هیچ لایەنێکیش ئەو ڕووداوەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

هەرچەندە باس لە کوژرانی دوو کەس لەو ڕووداوە دەکرێت، بەڵام ئاژانسی کوردپا ناتوانێت هەواڵی کوژرانی ئەو دوو کەسە پشتڕاست بکاتەوە.

لەو پەیوەندییەدا، جێگیری پارێزگای خووزستان ڕایگەیاند: بەشێک لەو تەقەمەنییەی کە ئاگریان گرتووە، گوللە تۆپ بوون، کە لەو کۆگایەدا، تەقینەتەوە.