كەمیی ژێنگەپارێز، گەورەترین كێشەی ژینگەیی ناوچەی ئیلام
14:09 - 21 جۆزەردان 2714
ئاژانسی كوردپا: دارستان و لێڕەوارەكانی ئوستانی ئیلام پێویستی بە ٢١٠ ژینگەپارێز هەیە، ئەمە لەحاڵێكدایە كە تەنیا ٤٥ ژینگەپارێز لەو ئوستانە بوونی هەیە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، بەپێی ئەوەی كە لەئوستانی ئیلامدا بەربڵاوی دارستان و لێڕەوارەكان زۆر بەرچاوە، پاراستنی و چاوەدێری كردنیشی پێویستی بە ئیمكانات و هێزی مرۆییەوە هەیە.
بەرپرسی گشتیی پاراستنی ژینگەی ئوستانی ئیلام وێڕای پشتڕاستكردنەوەی ئەو كەم و كۆڕییە وتوویەتی: ٤٥ كەس وەكوو ژینگەپارێز و چاوەدێری ژینگە لەو ئوستانە بوونی هەیە، ئەمە لەحاڵێكدایە كە ئێمە پێویستمیان بە ٢١٠ ژینگەپارێز هەیە.
كازمی بە هەواڵدەریی ئیسنای وتووە، دارستان و لێڕەوارەكانی ئیلام بەهۆی گەرم بوونی زەوییەوە لەگەڵ مەترسیی فەوتان بەرەوڕوون.
ئەو بەرپرسە ئاشكراشی كردووە، یەكێكی دیكە لەو مەترسیانەی كە لەسەر ژینگەی ئیلامە، بوونی نزیك بە ٥٠٠ كارگە و كەرتی پیشەییە و بەشێكیان ستانداردەكانی ژینگەپارێزی لەبەر چاو ناگرن.
ماوەیەك لەمەوبەر لێپرسراوی گشتیی سەرچاوە سروشتییەكانی ئوستانی ئیلام رایگەیاندبوو، زیاتر لە ١١%ی لێڕەوارەكانی ئیلام بە تەواوەتی ویشك بوونە.
رەزا ئەحمەدی ئەوەشی خستبووەڕوو، سەرەڕای ئەو ویشك بوونە، ٥٧ هەزار هێكتاریش لەدارستان و لێڕەوارەكان مەترسیی ویشكبوون و فەتانیان لەسەرە.
ئوستانی ئیلام خاوەنی ٦٤٠ هەزار هێكتار لێڕەوارە و ژینگە و دارستانەكانی ئیلام بەهۆی كەمتەرخەمی ناوەندە پێوەندیدارەكان رۆژلەگەڵ رۆژ لەكەمی دەدات و بەرەوفەوتان دەچن.
\"مێمڵ(آفت)\"، تۆزوخۆڵ، بێئاوی، ئاگركەوتنەوە و نەبوونی چاوەدێر و پارێزەری ژینگە لەهۆكارە سەرەكییەكانی لەناو چوونی دارستان و لێڕەوارەكانی ئوستانی ئیلامە.