ئەمیر بایەزیدی‌ئازەر لە زیندانی مەهاباد ئازاد کرا

12:49 - 12 بەفرانبار 2721

ڕۆژی شەممە ١١ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەمیر بایەزیدی‌ئازەر" کوڕی "مستەفا" و خەڵکی گوندی "لەج" سەر بە مەهاباد، پاش کۆتاییهاتنی ماوەی حوکمی زیندانییەکەی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

ڕۆژی شەممە ٢٩ی خەزەڵوەر، ئەو هاووڵاتییە بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کرا.

ڕۆژی یەکشەممە ۱۹ی ڕێبەندانی ٩٩، ناوبراو بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندانی مەهاباد ئازاد کرابوو.

ڕۆژی شەممە ۲۷ی بەفرانباری ٩٩، ئەو هاووڵاتییە کوردە بەبێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و ڕۆژی چوارشەممە ۱ی ڕێبەندانی هەمان ساڵ، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد، بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرابوو.

ئەمیر بایەزیدی‌ئازەر لە کۆتاییدا لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی مەهاباد بە تۆمەتی "پڕۆپاگەندە دژی نیزام لە ڕاستای بەرژەوەندیی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران"، بە سێ مانگ و یەک ڕۆژ زیندانی تەعزیری بە هەژمارکردنی ڕۆژانی پێشووی دەسبەسەرییەکەی مەحکووم کرابوو و ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوەدا پشتڕاست کرابووەوە.