كەمپەكانی تەركی ئیعتیاد بوونەتە بنكەیەك بۆ پەرە پێدانی فەسادی ئەخلاقی
14:56 - 11 خەزەڵوەر 2711
كوردپا ـ هەواڵدەریی فارس بڵاوی كردەوە، سەرەڕای ئیدیعای هێندێ لە دەزگا پێوەندیدارەكان لەمەڕ چاوەدێری و كونترۆڵیان، فەسادی ئەخلاقی و بەكارهێنانی مادە سڕكەرەكان لەو كەمپانەدا روویان لە زیاد بوون كردووە.
هەواڵدەریی فارس لە زاری یەكێك لەو كەسانەی كە بۆ تەرك كردنی ئیعتیاد سەردانی ئەو كەمپانەی كردبوو بڵاوی كردەوە، لێپرسراونی كەمپەكان بەپێی بارودۆخی تووشبوان بە مادە سڕكەرەكان یاسا پێشێل دەكەن و لە هەر كەسێكی موعتاد بڕی 400 هەزار تمەن وەردەگرن.
ئەو تووشبووە بە مادە سڕكەرەكان رایگەیاندووە، مەترسیی ئەوە دەكرێ ئەو كەسانەی كە بۆ تەركی ئیعتاد سەردانی ئەو كەمپانە دەكەن تووشی مەسرەفی مادەی هوشبەری دیكەش ببن.
بەپێی رێككەوتنی نێوان سازمان بهزیستی و \"جمعیت تولد\" لە ساڵی 1385 ئەو كەمپانە بە شێوەی یاسایی دامەزراون و كەسێكیش دەكەنە بەرپرسی ئەو كەمپانە كە بۆ ماوەی 5 ساڵ تەركی ئیعتیادی كردبێت.
بەپێی ئامارە فەرمیەكانی حكوومەتی ئیسلامی ئێران 250 كەمپی تەركی ئیعتیاد لە ئێراندا بوونی هەیە.
هەوەها بەپێی ئامارەكانی رێكخراوە حكوومەتی و نێودەوڵەتی 4 میلیۆن كەسی تووشبوو بە مادە سڕكەرەكان لە ئێراندا هەیە.