كەمكردنەوەی بوودجەی زانستگای كوردستان لە سنە
19:30 - 8 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: بە وتەی لێپرسراوی زانستگای كوردستان لە سنە، بەهۆی كەمكردنەوەی بوودجەی ئەو زانكۆیە، زیادەكاریی فەرمانبەران و هێندێپێداویستیی دیكە وەلا نراون.
بەپێی هەواڵی بنكەی هەواڵدەریی زانستگای كوردستان لەزاری دوكتۆر جەهانشیر ئەمینی لێپرسراوی ئەو زانستگایە بڵاوی کردەوە، بەهۆی گیروگرفتێكی ئابووری كە رووبەڕووی ئەو زانستگایە بۆتەوە، بە لابردنی سەعاتی زیادەكاریی فەرمانبەران، لابردنی هەزینەی دابین كردنی بەنزینی ماشین و مۆبایلی فەرمابنەران، ویستوومانە یارمەتیدەری دۆخی ئابووریی وڵات بین.
دوكتۆر ئەمینی لە درێژەی لێدوانەكەیدا ئاشكرای كردووە هەر مانگە بڕی یەك میلیارد تمەن خەرجی خواردن و غەزای فراڤین (نانی نێوەڕۆ) و شێوی خوێندكاران دەكرێت و رۆژانە بۆ ٩ هەزار و ٨٠٠ خوێندكار غەزا لێدەنرێت.
ئەم وتانەی بەرپرسی زانستگای كوردستان لە كاتێك دایە كە حەفتەی رابردوو بە بڕیاری لێپرسراوانی ئەو زانستگایە وادەی خۆراكی رۆژی پێنجشەممە لابراو بەو هۆیەوە زیاتر لە ١٠٠ خوێندكاری ئەو زانستگایە دەستیان دایە مانگرتن و دوو رۆژی خایاند و چەند خوێندكارێكیش بەو بۆنەوە بانگهێشتی حەراسەت كران و سزا دران.
خوێندكارانی ناڕازی رایانگەیاند بەهۆی نەبوونی كەیفیەتی غەزا و گرانتر كردنی پارەی غەزاكان دەستیان داوەتە مانگرتن.