كەمتەرخەمیی لێپرسراوانی نەخۆشخانەی سەردەشت بووە هۆی مەرگی ژنێك

13:43 - 25 خەزەڵوەر 2711
كوردپا – ماڵپەڕی شارۆنیووز لە سەردەشت بڵاوی كردەوە، ژنێكی خەڵكی شاری سەردەشت، لە حاڵێكدا چەندین جار سەردانی نەخۆشخانەی ئەو شارەی كردووە، بەهۆی كەمتەرخەمیی دوكتۆرەكان لە شەوانی رابردوودا گیانی لە دەست داوە.
ئازیزە رەحیمی تەمەن بیست و پێنج ساڵ و دایكی منداڵێكی تەمەن 3 ساڵان، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا چەندین جار سەردانی نەخۆشخانەی شاری سەردەشتی كردووە، بەهۆی بەهۆی ویزیت و بەستەری نەكردنی لە نەخۆشخانە، نابراو لە كاتی گەڕانەوە لە ماڵەكەی خۆی بەهۆی خوێنڕێژیی زۆرەوە گیانی لە دەست داوە.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش داوە لە حاڵێكدا ئەو ژنە نەخۆشە پێویستی بە نەشتەرگەری هەبووە، دوكتوری كشیكی نەخۆشخانەی سەردەشت لە ویزیت كردنی خۆی بواردووە.

خزم و كەس و كاری ئەو ژنە لە دادسەرا سكاڵایان بەدژی لێپرسراوانی نەخۆشخانەی سەردەشت تۆمار كردووە و خوازیاری لێكۆڵینەوەی ئەو مەسەلەیە بوون.

پێشتر چەند نموونەیەكی دیكەی كەمتەرخەمیی لەو چەشنە لە نەخۆشخانەی سەردەشت رووی داوە.