ئەلبۆمە شێعری نوێی هەورامیی "رۆجیار و وەرمەكام" بە دەنگی خودی شاعیر بڵاو كرایەوە

14:06 - 1 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: \"رۆجیار و وەرمەكام\" هەڵبژاردەیەك لە شێعرە نوێیەكانی \"مۆدرێك كەریمی\" شاعیری خەڵكی هەورامان بە زاراوەی هەورامی و بە شێوەی ئەلبۆم و بە دەنگی خۆی بڵاو كرایەوە.

بەپێێ‌ هەواڵی بنكەی فەرهەنگی، خەبەریی \"كۆمەڵكاڵ\" كۆمەڵە شێعریی ئەلبۆمیی \"رۆجیار و وەرمەكام\" كە بریتیە لە 10 پارچە شێعری نوێی هەورامی بە دەنگی شاعیر مودرێك كەریمی و لە 10 تراكتی دەنگیدا و بە مۆسیقای نوێی جیهانی و هەروەها دەنگی هونەرمەندان حەسەن زیرەك و عوسمان هەورامی بڵاو كراوەتەوە.

مۆدرێك كەریمی لەناو برۆشۆری ئەلبۆمە شێعریەكەیدا نووسیویە: \"من لەم ئەلبۆمە شێعرییەدا ویستوومە شێعرەكانم بە كوالیتێكی بەرز و نوێ‌ بگەنە دەستی خوێنەران و هەوڵم داوە ئەو مۆسیقیانە هەڵبژێرم كە لەگەڵ شێعرەكان یەك بگونجێن\".

ئەلبۆمە شێعری \"رۆجیار و وەرمەكام\" لەلایەن بڵاوگەی مۆسیقیی \"روشنان\"ەوە بڵاو كراوەتەوە و ئێستا لە كتێب فرۆشی و ناوەندەكانی بڵاوكەرەوەی مۆسیقی لە شارەكانی سنە، پاوە، مەریوان، نۆدشە و هەورامان تەخت دەست دەكەون.