ئەفشین ڕەشیدی یەکێک لە دەسبەسەرکراوەکانی بانە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

17:56 - 26 بانەمەڕ 2722

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ی بانەمەڕ، ئەفشین ڕەشیدی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری بانە، پاش ٢١ ڕۆژ لە دەسبەسەری بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرا.

ئەو چالاکە کرێکارییە بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی ئازاد کراوە.

ئەفشێن ڕەشیدی ڕۆژی سێشەممە ٦ی بانەمەڕ، لەگەڵ شەش چالاکی کرێکاریی دیکە بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەفشین ڕەشیدی زانیارییەک بەدەست نەهاتووە.