ئەشكەوتی سەهۆڵان لە بەرەبەری لەناوچوون دایە

12:47 - 13 رێبەندان 2711
كوردپا: مەترسیی داڕمانی تاشە بەردەكانی ناو دووەمین ئەشەكەوتی گەروەی ئاویی وڵاتی ئێران لە ئارا دایە.

ئەشكەوتی سەهوڵانی مەهاباد دوای عەلی سەدر، بە دووەمین ئەشكەوتی گەورەی ئاویی ئێران دێتە ئەژمار و لە حاڵی حازردا داڕمانی تاشەبەردەكانی ئەو ئەشكەوتەی لەگەڵ مەترسیی و بەرەروو بۆتەوە.

مەترسیی داڕمانی تاشەبەردەكان لەبەر دەرگای چوونە ژوورەوەی ناو ئەشكەوتەكە وای كردووە كە هیچ گەشتیارێك ناتوانێ‌ سەردانی ناو ئەشكەوتەكە بكات.

\"3215.jpg\"

هەواڵدەریی میهر بڵاوی كردەوە، ئەشكەوتی سەهۆڵان لە 40 كیلۆمیتریی باكووری رۆژهەڵاتی شاری مەهاباد هەڵكەوتووە و مێژووەكەی دەگەرێتەوە بۆ كۆتاییەكانی سەردەمی\"كرتاسە\" و نزیك بە 70 میلیۆن ساڵ پێشینەی هەیە.

ئەو ئەشكەوتە 100 ساڵ لەمەوبەر لەلایەن لێكۆڵەران و كەوناراناسانی فەرانسەویەوە كەوتە بەر لێكۆڵینەوە.

\"3214.jpg\"

ئەشكەوتی سەهوڵان لە 600 میتری دووجا پێكهاتووە و زۆربەی بەردەكانیشی ئاهەكین.