ئەشکەوتەکانی ئیلام، بە بەشداریی هاووڵاتییان خاوێن کرانەوە+وێنە

19:55 - 5 رەزبەر 2714
ئاژانسی کوردپا: دوو ئەشکەوتی سروشتی و گەشتیاری لە ئوستانی ئیلام، بە بۆنەی \"رۆژی ئەشکەوتی پاک\"، لەلایەن چالاکانی ژینگەپارێزیی کوردستانەوە خاوێن کرانەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژانی پێنج‌شەممە و هەینیی رابردوو، ژینگە دۆستان و شاخەوانانی کورد، زبڵی نێو دوو ئەشکەوتی دەوروبەری شارەکانی مێهران و ئیلامیان خاوێن کردەوە.

ئەو چالاکییە کە بە شێوەی بە کۆمەڵ بەڕێوەچووە، لە ئەشکەوتی \"زنیەگان\" لە ٥ کیلۆمیتریی بەخشی ساڵحاوای شارستانی مێهرانەوەو لەلایەن ٤٠ کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی شاخەوانیی ئوستانی ئیلامەوە خاوێن کرایەوەو رۆژی رابردووش ئەشکەوتی \"برەزەرد\" لە گوندی (پاکل گەراو)ی شارستانی ئیلامیان خاوێن کردەوە.

بەهۆی جیاوازیی ٥٠ پلەی سەدیی هەوای نێو ئەشکەوتی زنیەگان لەگەڵ هەوای دەرەوە، ناوی \"ئەشکەوتی بەهەشت\"یان لەسەر ئەو ئەشکەوتە داناوە.

هەروەها ئەشکەوتی برەزەرد، کەلە بەرزاییەکانی سەیوان کێو هەڵکەوتووە، گۆلاوێکی بچووک و سەدان کۆڵەکەی ئاهەکی و پەیکەرەی (ئیستالاکتیتی و ئیستالاگمیتی) تێدایە.

ئەو دوو ئەشکەوتە، بە بەشداریی ئەنجومەنی یاوەرانی ژینگەی زاگرۆس لەو زبڵ و پاشماوەی گەشتیاران و هاووڵاتییان خاوێن کراوەتەوە و ئامانجیشیان لەو کارە، \"پاراستن و مانەوەی ژینگە و ئیکۆسیستمی ئەشکەوتەکان\" بووە.

ئەمساڵ بە بۆنەی رۆژی ئەشکەوتی پاکەوە، ئەشکەوتەکانی زنیەگان و برەزەرد، وەکوو (پایلۆت PILOT)ی ئەو رۆژە دەستنیشان کراوە.

هاوکات لەگەڵ خاوێن کردنەوەی ئەو ئەشکەوتانەی ئوستانی ئیلام، لە ٩٨ ئەشکەوتی دیکەدا کۆری ئیکۆسیستم و ئەشکەوتەکان، پارێزگاری و هێشتنەوەییان بە بەشداریی ژینگەپارێزان و دۆستانی سروشت بەڕێوەچووە.
\"22302.jpg\"

\"22303.jpg\"

\"22305.jpg\"

\"22306.jpg\"

\"22308.jpg\"

\"22309.jpg\"

\"22310.jpg\"

\"22307.jpg\"

\"22311.jpg\"

\"22301.jpg\"