"ئەسکەندەر لوتفی و مەسعوود نیکخا" مانیان لە خواردن گرت

12:15 - 14 بانەمەڕ 2722

ئەسکەندەر لوتفی و مەسعوود نیکخا لە ئەندامانی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان ـ مەریوان لە کاتی دەسبەسەرکردنەوە دەستیان داوەتە مانگرتن.

شورای هاوئاهەنگیی ڕێکخراوە سێنفییەکانی مامۆستایانی ئێران وێڕای پشڕاستکردنەوەی مانگرتنی "ئەسکەندەر لوتفی و مەسعوود نیکخا" ڕایگەیاندووە: "هیوادارین ئەو ناوەندانەی ئەو دوو کەسەیان دەسبەسەر کردووە بە تێگەیشتن لەگەڵ ئەو بابەتە بجووڵێنەوە و ئەو دوو کەسە ئازاد بکەن".

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١١ی بانەمەڕ "ئەسکەندەر لوتفی، شەعبان محەممەدی و مەسعوود نیکخا" لە ئەندامانی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان ـ مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان دەسبەسەر کرابوون و دوانیوەڕۆی هەمان ڕۆژ "شەعبان محەممەدی'' ئازاد کرابوو.