"ئەسکەندەر لوتفی" بە دوو ساڵ زیندانی مەحکووم کرا

11:47 - 23 رێبەندان 2719

ڕۆژی چوار شەممە ٢٣ ڕێبەندان، "ئەسکەندەر لوتفی"، ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان ـ مەریوان، لەلایەن دادگای گشتییەوە، بە دوو ساڵ زیندانی، مەحکووم کرا.

ئەو حوکمە لەلایەن "ساڵح نیکبەخت" پارێزەکەی پشتڕاست کرایەوە و بە وتەی ناوبراو لە کاتی موڵەتی یاسایی، بە نیسبەت ئەو حوکمە بەدواچوون دەکەین.

ساڵح نیکبەخت هەروەها دەڵێت: "حوکمی بریگرتەکەم  لە کاتێک دراوە کە "ئەو تۆمەتەوەپاڵدراوەنە نە سکاڵاکەری حەقیقی هەیە و نە حقووقی".

ڕۆژی دووشەممە، ٧ی ڕێبەندان، شەشەمین دادگاییکردنی "ئەسکەندەر لوتفی"، مامۆستا و ئەندامی کانوونی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان ـ مەریوان، لە لقی ١٠٤ی دادگای جەزایی سنە بەڕێوە چوو.

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٣ی خەزەڵوەری ساڵی ٩٧، هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیتلاعاتی سپای پاسداران هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەو چالاکە سێنفییە و دەستیان بە پشکنینی ماڵەکەی کرد و هەندێک کەرەستەی کەسیی ئەسکەندەریان لەگەڵ خۆیان برد.

ناوبراو پاش دەسبەسەر کردن، بۆ لێکۆڵینەوە ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای کوردستان لە سنە کرا.