ئەسرین محەممەدی بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگوێزرا

16:57 - 28 رێبەندان 2720

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی ڕێبەندان، ئەسرین محەممەدی، پاش کۆتایی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئەلمەهدیی ورمێ، بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرا.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانبار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی سەر بە ئیتلاعاتی سپا لە تاران دەسبەسەر کرا و ناوبراو لە پەیوەندیی تەلەفوونی لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕایگەیاندبوو کە بۆ لێپرسینەوە، ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ کراوە.

ئەسرین محەممەدی، دەرچووی ڕشتەی مێعمارییە.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی ئەو هاووڵاتییە کوردە، زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.