ئەرسەلان ئەولیایی پاش تەواو بوونی حوکمەکەی لە زیندان ئازاد کرا

21:36 - 1 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: ئەرسەلان ئەولیایی زیندانی سیاسیی کورد، پاش تەواو بوونی حوکمەکەی لە زیندانی شاری سنە ئازاد کرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی ١ی بانەمەڕ ئەرسەلان ئەولیایی زیندانی سیاسیی کورد، پاش تەواوبوونی حوکمەکەی لە زیندانی شاری سنە ئازاد کرا و گەڕایەوە نێو بنەماڵەکەی.

کەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنیی کورد بڵاوی کردەوە، ئەو زیندانییە کوردە ماوەیەک پێش ئیستا لەلایەن دەزگای قەزایی شاری سنەوە ٦ مانگ لە حوکمەکەی پێ بەخشرابوو.

ئەرسەلان ئەولیایی هاوڕێ لەگەڵ ئەنوەر حوسین پەناهی لە کۆتایی وەرزی پایتزی ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لە شاری سنە دەستبەسەر کرا و دواتر بە تاوانی \"هەولدان دژی تەناهیی نەتەوەیی\" بە ئێعدام مەحکوم کران.

حوکمی ئەو ٢ زیندانییە سیاسییە ٢ ساڵ پێش ئێستا بۆ ٦ ساڵ زیندانی تەعزیری کەم کرایەوە و هەنووکە ئەنوەر حوسێن پەناهی لە زیندانی شاری سنە راگیراوە.