مەهاباد؛ دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی سەردار ئوستادئەحمەدی و گواستنەوەی بۆ شوێنێکی نادیار

09:09 - 17 پووشپەڕ 2726

١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٥؛ سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، «سەردار ئوستادئەحمەدی» هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، بە هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی و بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای ڕاگەیاند: «سەردار ئوستادئەحمەدی» کوڕی کەماڵ، هاووڵاتیی خەڵکی مەهابادە. تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم سەبارەت بە هۆکارەکانی دەسبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و هێزە ئەمنییەکانیش لەمبارەیەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.

لە سیستمی سەرکوت و دەسبەسەرکردنە سەرەڕۆیانەکان لە کۆماری ئیسلامیی ئێراندا، بێبەشکردن لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵە بووەتە بابەتێکی باو و دەسبەسەرکراوان لە شوێنە نادیارەکاندا، بە تەواوی لەم مافانە بێبەشن.